بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -«بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی سێ شەممەخ لە ھەژماری توییتێرەکەی دا نووسی: ڕووداوە تیرۆریستییەکەی دژی جەماوەری عێراق لە بەسرە ئەویش لەم بڕگەھەستیارەدا پەلەقاژەیەکی شکست خواردووە بۆ تێکدانی سەقامی عێراق.
«بەرھەم ساڵح» وتیشی: دەبێ یەک بگرین و لە وڵات و دەزگا ئاسایشتییەکان پشتگری بکەین، چونکو ھیچ بژاردەیەکمان بێجگە لە یەکێتی و پاراستنی ئاسایشت و ھێوریی کۆمەڵگا و سزادانی تاونکاران نییە.
«قەیس خەزعەلی» سکرتێری گشتیی «عەسائیبی ئەھلی حەق»ی عێراقیش پێی داگرت: ئەوانەی وا داکۆکیی سێ گۆشەی نەگریسی ئەمریکاو بریتانیاو ڕژێمی زایونییان لە پشتە، ھێرشیان کردە سەر شارە ھێمنەکانی عێراق ھەتا کەسانێکی بێ تاوانی زیاتر قەڵاچۆ بکەن و جەماوەری لە ئاسایشت بەھرەبردووی ئێمە بتۆقێنن.
خەزعەلی وتیشی: سەرۆک وەزیران دەبێ لە باتی ھەوڵدان و بەکارھێنانی وزەو مسۆگەرات لە ئاراستەی ڕاوەدوونانی ئەو تاقمانەی کە بەگژداگیرکەراندا دەچنەوە، ئەرکی سەرەکیی خۆی بەجێ بێنێ و گرینگی بە کێشەی ئاسایشتی بدات و بۆ خەباتی دژی بەرماوەکانی تیرۆریستانی تەکفیری خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری بێت.
342/