بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە راگه‌یه‌ندراوێکی باره‌گای بارزانی، ڕۆژی چوارشه‌ممه له سه‌ڵاحه‌ددین «مه‌سعود بارزانی» پێشوازیی له «میخاییل بۆگدانۆف» جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا و شاندێکی یاوه‌ری کرد و له دیداره‌که‌دا جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا جه‌ختی له بایه‌خ و پێگه‌ی جەماوەری کوردستان و ڕۆلی ھه‌رێمی کوردستان له عێراق و ناوچه‌که کرده‌وه‌و ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو کە، به لای ڕوسیاوه ھه‌رێمی کوردستان ڕۆلێکی گه‌وره له عێراق ده‌گێڕێت و فاکته‌ری سه‌قامگیریه.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه، ھه‌ر له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ئۆکتۆبه‌ری ڕابردو ئاڵوگۆڕکران، له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و دیداره‌دا ھه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر له‌سه‌ر سه‌قامگیری ناوچه‌که تاوتوێ کرا و ھه‌ردولا ھاوڕابون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته ھۆکاره‌کانی سه‌رھه‌ڵدانی تیرۆر ڕیشه‌کێش بکرێن.
له کۆتایی کۆبونه‌وه‌که‌دا جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا وێڕای ئاماژه‌دان به په‌یوه‌ندیه مێژوییه‌کانی گه‌لی کوردستان و گه‌لی ڕوسیا، ڕۆڵی مێژویی بنه‌ماڵه‌ی «مه‌سعود بارزانی» له په‌ره‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندیه به‌رز نرخاند و خوازیاری ئه‌وه‌ش بوو که په‌یوه‌ندی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ ھه‌رێمی کوردستان گه‌شه‌ی زیاتر ببینێت.
342/