بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا وەزارەتی نێوخۆی تورکیا بە دەرکردنی ئاگاریەک رایگەیاند ئەم کەسانە لە 102 وڵاتەوە بوون کە لە هەڵمەتە جیاجیاکان دا لە کاتی هاتنە نێو ئەم وڵاتە بۆ پەیوەستبوون بە گروپە تیرۆریستیەکانی وەک داعش گیراون .
بە گوێرەی ئەم ئاگادارینامەیە 44 کەس لەو کەسانە ئەمریکایی و هەزار و 75 کەسیش ئەوروپایین .
گرتنی ئەندامانی داعش لە تورکیا لە کاتێکدایە کە پێشتر و بە بەدەسەڵات گەیشتنی ئەوان لە عێراق و سوریا ، کۆمەڵی نێودەوڵەتیی ئانکارای تاوانبار کرد بە دەکارهێنانی داعش بۆ بێ سەقامکردنی سوریا و وەلادانی حکومەتی یاسایی بەشار ئەسەد .
بەڵام لە ساڵانی رابروودا حکومەتی تورکیا بە هەست بە مەترسی کردن لە چوونی تیرۆریستان بۆ نێو خاکی ئەم وڵاتە ، هەندێ هەنگاوی بۆ گرتنی ئەوان دەسپێکردووە .
342/