٣٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢١ - ١٧:٠٣
نەوەی نوێ و یەکگرتوو لە حکومەتی داھاتووی عێراق دا بەشداری ناکەن

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و نەوەی نوێ دوێنی هەینی ڕایانگەیاند لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق بەشداری ناکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا  دوو پارتی کوردیی هەرێمی کوردستان واتا یەکگرتووی ئیسلامی و نەوەی نوێ  بەشداری نەکردنیان لە پێکهێنانی حکومەتی فیدراڵیی داهاتوو راگەیاند . 

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: دەستەی ڕێبەرایەتی ئەو پارتە  بە ئامادەبوونی سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی کۆبوونەوەیەکی بەڕێوە برد و تێیدا  لەسەر بەشدار نەبوونی پارتەکەیان لە حکومەتی داهاتووی عێراق باس و گفتوگۆ کرا و لە ئەنجامدا بەشداری نەکردن پەسەند و واژۆ کرا.

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی نەوەی نوێش پێشتر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندبوو کە ئەو پارتە لە حکومەتی داهاتووی عێراق بەشداری ناکات و بۆ دەستخستنی پۆستی وەزارەتیش هیچ هەوڵێک نادات.

342/