٣٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢١ - ١٧:٠١
لقێکی ژووری بازرگانیی ئێران لە قەسری شیرین کرایەوە

لقێکی ژووری بازرگانیی کرماشان لە شاری قەسری شیرین کرایەوە و لە ڕێوڕەسمی کرانەوەکەشدا کۆمەڵێک هەڵسووڕاوی بازرگانی و بواری هەناردەکردن بەشدارییان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا کەیوان کاشفی سەرۆکی ژووری بازرگانیی کرماشان لە ڕێوڕەسمی کرانەوەی لقی ژووری بازرگانیی کرماشان کە بە بەشداریی نوێنەری شاری قەسر و سەرپێڵ زەهاو و گێڵانغەرب لە پەرلەمانی ئێران و ژمارەیێک لە هەڵسووڕاوانی بازرگانی و بواری هەناردەکردن بەڕێوە چوو ڕایگەیاند بە مۆڵەتی فەرمیی ، ژووری بازرگانیی ئێران ئەو لقە دەکرێتەوە.

سەرۆکی ژووری بازرگانیی کرماشان ئاماژەی بە ئەو هەل و توانا ئابووری و بازرگانییانە کرد کە لە قەسری شیرین ڕەخساوە و گوتیشی تواناکان هۆکاری سەرەکین بۆ دامەزراندنی ئەو لقەی ژووری بازرگانی.

کاشفی گوتیشی : قەسری شیرین بە هۆی توانا ئابووری و بازرگانییەکەیەوە لە داهاتوودا دەبێتە جەمسەرێکی بازرگانی و ئابووریی پارێزگای کرماشان.

342/