به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ نووسینگەی کابینەی عێراق ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: سەرکەوتنی ئافرەتانی عێرقی بۆ وەرگرتنی ٩٧ کورسی لە تێکڕای ٣٢٩ کورسییەکەی پەرلەمان لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەدا، ھەنگاوێکی پێویست و بنەماییە لە ھاوبەشیی سیاسیی ئافرەتاندا.
«یەسرا کەریم موحسین» بەڕێوەبەری فەرمانگەی تواناسازیی ئافرەتان لە نووسینگەی ئەنجومەنی وەزیرانیش لەم بارەیەوە وتوویەتی: بە ئەندام بوونی ٩٧ ئافرەتی عێراقی لە پەرلەمانی تازەی ئەم وڵاتە، دەرەنجامی ئاسایی ھەوڵەکانیانە لەمەڕ بەشداری کردنیان لە گۆڕەپانی سیاسی و دیارە ئەنجامی ئاوا ھەڵبژاردنێک بە واتای سەرکەوتنی ئافرەتانی عێراقییەو مایەی شانازییە بۆ ھەمووان.
ئەم کارەدەستە عێراقییە ڕاشیگەیاندووە: دەرەنجامی دەنگەکان وا دەردەخات کە ٥٧ ئافرەتی عێراقی بە پشتبەستن بە دەنگە زۆرەکانی خۆیان و بەبێ پێویستییان بە پشکی ئافرەتان توانیوانە لە ھەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەدا سەرکەون.
342/