به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان لە دادگای پێداچوونەوەی عێراق لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردووە، تانەی «حەیدەر مەلا»، کاندیدی هاوپەیمانیی «تەقەدوم» دژی دوورخستنەوە لەبەشداریی هەڵبژاردنەکان رەتکرایەوە، بەو پێیە ناوبراو بەتەواوی لەکاندید بوون دوورخراوەتەوە.
دووی ئەم مانگە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: بەتۆمەتی داواکردنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی عێراق و ڕژێمی زایونی و لێدوانی سیاسیی نەگونجاو، بڕیاردراوە «حەیدەر مەلا»، کاندیدی هاوپەیمانیی «تەقەدوم» لەبەشداری کردنی هەڵبژاردنەکان دووربخرێتەوە.
ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دەھەمی ئەم مانگە لە سەرتاسەری وڵات دا بەڕێوە دەچێت.
342/