به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «بەسام سەباغ» نوێنەری ھەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ئەم ڕێکخراوەیە وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە دیمەشق بەکارھێنانی چەکی کیمیایی بە ھۆی ھەر لایەنێک و لە ھەر ھەل و مەرجێک و لە ھەر کات و شوێنێکدا ڕەت دەکاتەوەو شەرمەزاری دەکات، وتیشی: دیمەشق بۆ نەبوونی دادگەری و بێ لایەنی لە ڕاپۆرتەکانی نوێنەری باڵای ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری چەک و چۆڵی کیمیایی و پێداگرتنی لە سەر بە ھەند نەگرتنی نیگەرانییەکانی سوریاوەو ئەو زانیاریانەی کە ئاراستەی دەکات، بە داخەوەیە.
نوێنەری ھەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان جەختی لەوەش کردەوە کە، ھێندێک لە وڵاتان بەردەوامن لە سەر بە سیاسی کردنی دۆسیەی چەکەمەنیی کیمیایی لە سووریاو ئاوڕ لە ھاوکاریی ئەم وڵاتە لەگەڵ ڕێکخراوەی قەدەغەی چەک و چۆڵی کیمیایی نادەنەوەو بەردەوام خەریکی بوختان کردنی بێ ناوەڕۆکن.
«سەباغ» وتیشی: لێژنەی بەدواداچوون ھێشتاش ھەر تەفەڕنجی زانیارییەکانی دەوڵەتی سووریا لە بارەی تەیار کرانی تاقمە تیرۆریستەکان بە چەک و چۆڵی کیمیایی و ھەروەھا نیازی بەکارھێنانی ئەو جۆرەچەکانە لە لایەن تیرۆریستانەوە نادات و کەچی بەردەوام خەریکی بوختان کردن بۆ سوپای سووریایە.
342/