ئاژانسی فەرمیی حکوومەتی سووریا، سانا لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە کاروانێکی ئەمریکی لە ڕێگای دەروازەی ئەلوەلید هاوسنوور لەگەڵ ھەرێمی کوردستانی عێراق داخڵی خاکی سووریا بووەتەوە و بەرەو فڕۆکەخانەی «خراب الجیر» لە ناوچەی مالکیە لە باکووری حەسەکە بەڕێکەوتووە.
هێزەکانی ئەمریکا لە هەفتەی ڕابردوودا دەیان بارهەڵگر چەک و تەقەمەنی و کەرەستەی سەربازییان بۆ ناوچەی ژێر کونترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکرات گواستۆتەوە. ئەمەش نیشاندەری ئەوەیە کە ئەمریکا بنکەکانی خۆی لەم ناوچانەدا بەهێز دەکات.
342/