به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ له تویتێکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی په‌یامێکی به‌بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی لوتکه‌ی به‌غدا بۆ هاوکاری و هاوبه‌شی بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند: پێشوازی له لوتکه‌ی به‌غدا ده‌که‌ین بۆ هاوکاری و هاوبه‌شی به‌ئاماده‌بوونی وڵاتانی ناوچه‌که و نێوده‌وڵه‌تی و بە گرنگی ده‌نرخێنین.
«نێچیرڤان بارزانی» جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، دهستپێشخهرییەکەی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق گرنگ ده‌نرخێنین و ئومێده‌واریشین ئه‌نجامی لوتکه‌که خزمه‌تی سه‌قامگیری و مافی سه‌رجه‌م پێکهاته جیاوازه‌کانی عێراق بکات.
له په‌یامه‌که‌ی دا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان باسی له‌وه‌شکردووه: هیوادارین کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه رۆڵی پێشڕه‌وی بۆ عێراق بگه‌ڕێنێته‌وه و ببێته بنه‌مایه‌ک بۆ زیاتر به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تیه‌کان.
342/