به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» ڕۆژی یەکشەممە بە دەم گەییشتنی بە سووریا لە نێو ئاپۆڕەی پەیامنێران، ەیوەندیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لەگەڵ دوو وڵاتی عێراق و سووریا بە ستراتژی نرخاند وتی: پێم خۆشە بەوپەڕی شانازییەوە ئەوە ڕابگەیەنم کە یەکەم گەشتیشم بۆ ئەم وڵاتە ئەنجام داوە.
وتیشی: ئێمە لە خەباتی دژی تیرۆریزم و لە مەیداندا، سەرکەوتنی ھاوبەشی زۆرمان مسۆگەر کرد و ئەمڕۆش لێرەین ھەتا لە بوارە جۆربەجۆرەکانی بازرگانی، ئابووری و ھەموو بوارە جێی سەرنجەکانی ھەردووک وڵاتەکە جارێکی تر بە پەیوەندییەکانماندا بچینەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: لەو باوەڕەداین کە لە سای ورەی ڕابەرانی دوو وڵات، ئێران و سووریا شان بە شانی یەکترلە خەباتی دژی تیرۆریزمی ئابووری و یارمەتی دانی جەماوەری دوو وڵات، ھەنگاوگەلێکی بەرز ھەڵدەگرن.
342/