به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە بڕیارەکەی «موقتەدا سەدر» ڕابەری ڕەوتی سەدر لەمەڕ شکاندنی بایکۆتی ھەڵبژاردنەکان و بەشداری کردنی، بە بڵاوکردنەوەی توییتێک نووسی: ھاوکات لەگەڵ بڕیاری موقتەدا سەدر بۆ بەشداری کردن لە ھەڵبژاردن داوا لە بایکۆتکەرانی دیکەی ھەڵبژاردنیش دەکەم بە بڕیارەکەیاندا بچنەوەو بەشداری بکەن.
سەرۆک کۆماری عێراق لەم توییتەی دا جەختی کرد: ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی بەردەم ھەڵبژاردنێکی چارەنوس سازە کە ھەموومان بەرەوڕووی ئەرکێکی نیشتیمانی دەکاتەوەو خۆش کردنی بەستێن بۆ بەشداریی زیاتری جەماوەر لە ھەڵبژاردنیش خاڵێکی دەستپێکە لەمەڕ ئاژووتن بەرەو لای چاکسازی.
342/