به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «مستەفا کازمی» ئەمڕۆ شەممە وتی: عێراق لە وڵاتانی بەشداری ئەم دانیشتنە پێشوازی دەکات و بەرپا کرانی وەھا کۆبوونەوەیەک دەربڕی ڕوانگەی بەغدا سەبارەت بە پێویستیی دامەزرانی باشترین پەیوەندییە لەگەڵ جیھاندا.
«کازمی» وتیشی: عێراق ئەمڕۆ بەرەوڕووی گرفتی زۆرە، بەڵام ئێمە لە بەرامبەر گەل دا بەڵێنمەندین کە ڕڵۆی ڕابەرایەتیی عێراق وەربگرینەوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە عێراق لە بەرامبەر داعشدا سەرکەوت، وتی: کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لەمەڕ داکۆکی کردن لە سەرمایەنانەوە لەم وڵاتە شێلگیرە.
کۆبوونەوەکانی بەغدا لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەڕێوە دەچێت. «ئێمانۆئێل مەکرۆن» سەرۆک کۆماری فەرەنسا،عەبولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر، «عەبدوڵڵای دووھەم» پاشای ئۆردۆن، «شێخ تەمیم بن حەمەد» میڕی قەتەرو «سەباح خالید ئەحمەد سەباح» سەرۆک وەزیرانی کوێت بەشداری کۆبوونەوەکەن.
وڵاتانی ئێران و تورکیاو عەرەبستانی سەعودیش لە ئاستی وەزیرانی دەرەوە بەشداریی دانیشتنەکەیان کردووە. «موحەممەد ڕاشد ئالی مەکتوم» سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و دەستەڵاتداری دویەییش بە نوێنەرایەتیی لە لایەن ئیماراتەوە بەشداری دانیشتنەکەیە.
342/