به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە قسەی کاربەدەستانی تالیبان تەقینەوەیەکی تیرۆریبستی لە بەر دەم دەروازەی ئابیی فڕگەی کابۆل واتە ئەو شوێنەی کە ھێزەکانی ئەمریکی و بریتانی مۆڵ درابوون ، ڕووی داوە.
تەقینەوەی دوھەم لە بەر دەم ھوتێلێک لە نزیکی فڕگەی کابۆل قەوماوە.
تاقمی تالیبان وێڕای ئیدانە کردنی ئەم تەقینەوانە ڕایگەیاندووە، ئەم تەقینەوانە لە نێو ھەزارن کەس لە حەشیمەتی مۆڵ دراوی بەردەم فڕگەی کابۆل ڕووی داوە.
تەقینەوەکان ھاوکات لەگەڵ نزیک بوونەوە لە کۆتایی ھاتنی مۆڵەتی ٣١ی ئوتی «جۆ بایدێن» لەمەڕ کشاندنەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە ئەفغانستان ئەنجامی گرتووەو دەوڵەتی «بایدێن»ی لە بەر کشانەوەی بە ھەنگ و پەلە لە ئەفغانستان زیاتر بەرەو ڕووی ڕەخنەو توانج کردووەتەوە.
342/