به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی فارین پالیسی، وا باس دەکرێت کە کاربەدەستانی تالیبان بەنیازی ئەوەشن کە بە کۆمەڵێک لە ئەندامانی دەوڵەتی پێشووی ئەفغانستان پێشنیاری بە ئەستۆگرتنی ھێندێک لە وەزارەتخانەکان بدات.
لەو ئامانجانەی تالیبان لەم ئاراستەیەدا پێکھێنانی دەوڵەتێکە کە لە لایەن کۆمەڵگای نێونەتەوەییەوە قەبوڵ بکرێت.
«مەلا عەبدولغەنی بەرادەر»، «مەلا موحەممەد یەعقوب» کوڕی دامەزرێنەری تالیبان و ھەروەھا »خەلیل حەقانی» لە کاربەدەستانی باڵای تۆڕی حەقانی ئەو ناوانەن کە لە لایەن تالیبانەوە بۆ پێکھێنرانی ئەم ئەنجومەنە ڕاگەیەندراوە.
342/