به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «عیسمەتوڵڵا نیازی» ڕاپۆرتدەرو لێکۆڵەری پێشووی تەلەفزیۆنی نیشتیمانیی ئەفغانستان و تولوع نیوز، وتی: سیاسەتەکانی ھەڵەی «ئەشرەف غەنی» بووە ھۆی داگیرکرانی ئەفغانستان لە لایەن تالیبانەوە، ئەو سیاسەتە ھەڵانەی کە زۆرێک لە لاوانی ئەم وڵاتەی بەرەوڕووی مردن کردەوە.
وتیشی: لە ئێستادا «ئەشرەف غەنی» وەکو خائینێکی بە نیشتیمان لە ئەفغانستاندا دەناسرێت و زۆرێک لە خەڵکی ئەم وڵاتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و فەیسبووک دا کەمپینێکیان وەڕێ خستووەو خوازیاری قۆڵبەست کرانی «ئەشرەف غەنی» لە لایەن پۆلیسی نێونەتەوەیی و سزادانینی.
تالیبان لە پاش دەستەڵات گرتن لە ئەفغانستاندا لە ئێستادا بە نیازی دەستخستنی ڕەوایەتیی نێونەتەوەییە.
342/