به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ کۆبوونەوەی ئاشکرای مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ شەممە، بە سەرۆکایەتیی «موحەممەد باقڕ قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیس و بە ئامادە بوونی زۆرینەی نوێنەران بۆ لێکدانەوەی شیاوەتیی وەزیرە پێشنیار کراوەکانی دەوڵەتی سیانزەھەم دەستی پێکرا.
«سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامیش ئامادەی کۆبوونەوەکەیە.
لێکدانەوەی بەخشینی دەنگی متمانە بە وەزیرە پێشنیار کراوەکانی دەوڵەتی سیانزەھەم لە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئاشکرای مەجلیس دایە.
«سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی حەوتەی ڕابردوو کابینەی پێشنیار کراوی خۆی بە مەجلیس ناساند.
وەزیرە پێشنیار کراوەکانیش بە ئامادە بوون لە لێژنەکانی مەجلیس بەرنامەی کاری خۆیانیان ڕاگەیاند.
342/