به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەرچاوەیەکی ئاسایشتیی عێراق ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: فڕۆکەشەڕکەرەکانی تورکیا نەخۆشخانەیەکی سەربازیی تایبەت بە ھێزەکانی حەشدی شەعبییان لە گردوپەڕی شاری شنگالی پارێزگای نەینەوایان بوردومان کردووە کە وەک باسی دەکرێت لە ئەنجام دا چەند کەس کوژراون و یان بریندار بوونە.
کاناڵی تەلەگرامیی سابرین نیوزیش، وێڕای ئاماژە کردن بەم ھێرشانە، وای بڵاو کردەوە کە ئەم فڕۆکە شەڕکەرانەی تورکیا تەواوی ئەو ترۆمبیلانەی بە نیازی نزیک بوونەوە لە نەخۆشخانەکە بن بوردومان دەکەن.
ھێشتا ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی یان سەرچاوە فەرمییەکانی عێراق وردیاتی ئەم ھێرشەیان ڕانەگەیاندووە.
342/