به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەرچاوە خۆجێییەکانی ناوچەی شنگال باسی ئەوەیان کردووە کە، لە ئەنجامی ھێرشی ڕۆژی دووشەممەی تورکیا بە ھۆی خۆفڕەوە بۆ سەر بازاڕی کۆنی ئەم شارە، «سەعید حەسەن» فەرماندەری ھێزەکانی پاراستنی شنگال و پاسەوانەکانی لە تێکشکانی دوو ترۆمبیل کوژران.
ئەم ھێرشە چەندکاژێرێک دوای ئەوە ئەنجامی گرت کە وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا باسی کوژرانی ٣ سەربازی سوپای ئەم وڵاتەی کرد لە تەقینەوەیەکی باکوری عێراق.
ئەم وەزارەتخانەیەی تورکیا وتووشیەتی: پەکەیجێکی تەقینەوە کە بە ھۆی تیرۆریستانەوە لە ناوچەکە دانرا بوو، تەقییەوە لە ئەنجام دا سێ سەربازی تورک کوژران و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون کە بۆ چارەسەری گوێرانەوە بۆ نەخۆشخانە.
342/