به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ دوابەدوای ھێرشی بەردەوامی سەر تاوەرەکانی کاربەبا و پەک خستنی تۆڕی دابەشین و گواستنەوەی کارەبا لە چەندین پارێزگای عێراق «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەیەک لە تەواوی دەزگاکانی ئاسایشتی،سەربازی و ھەواڵگریی عێراق داوای کرد بۆ پاراستنی تاوەرەکانی کارەبا، ژمارەی ھێزەکانی پارێزەری تاوەرەکان زیاتر بکەن و ھەرچی خێراتر جێگیریان کەن.
«کازمی» لە سەر پێویستیی داڕشتنی نەخشەی ئاسایشتی و ھەواڵگری تازە بۆ پێشگرتن بە ھێرشی سەر تاوەرەکانی کارەباو نەھێشتنی دووپات بوونەوەی ئەو ھێرشانە جەختی کردو خوازیاری پێکھاتنی لێژنەیەکی قەیران بوو.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ھەروەھا وتیشی: دەبێ لە بارەی دۆخی ئەو سەرکردە ئاسایشتیانەی کە سەبارەت بە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان خەمساردییان نواندووە، پیاداچوونەوەیەکمان ھەبێت.
342/