به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 588 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 94 هەزار و 603 کەس.
ڕاشیگەیاند: تا ئێستا چوار ملیۆن و 199 هەزار و 537 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا سێ ملیۆن و 565 هەزار و 575 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
342/