٧ ئاب ٢٠٢١ - ١٥:٣٨
داوای فواد مەعسووم بۆ کۆتایی ھێنان بە گرژیەکانی نێو یەکیەتی بە شێوازێکی ھێمنانە

ئەندامێکی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر کێشەکانی ناوخۆی حزبەکەی پەیامێک ئاڕاستەی هەردوو هاوسەرۆک دەکات و ڕایگەیاند، ھەمووان بەپەرۆشەوە چاوەڕێین بە ڕێگەیەکی ھێمنانە کۆتایی بەو گرژیانە بهێنرێت.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ د. فوئاد مەعسوم، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی نیشیمانی کوردستان و مەکتەبی سیاسی پێشووی یەکێتی لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، هەموومان دەزانین ئەوەی ئێستا ڕوودەدات دەرەنجامی کۆمەڵێک کێشەیە، کە کۆنگرەش بەداخەوە نەیتوانی چارەسەری بکات.

دەشڵێت: "پێویستە ھەمووان ئەو ڕاستییەش بزانن لە درێژە کێشان و بەردەوامبونی ململانێ و ئاڵۆزیی نێوان ھەڤاڵانمان ھیچ کەس براوە و سەرکەوتوو نییە، بەڵکوو ھەمووان پێکەوە لەناو کەشتییەکەدا نغرۆ دەبین و ناتوانین وەڵامی خوێنی شەهیدەکانمان و کەسوکاریان بدەینەوە”.

فواد مەعسووم وتووشیەتی :چوارەمین کۆنگرەی گشتیی (ی،ن،ک) لە ھەلومەرجێکی نائاسایدا بەسترا وەک ناچارییەک و دەرباز بون لە ژێر گوشارو زروفێک کە قۆناغی دوای کۆچی دوایی جەنابی مام جەلال بوو کە شۆکێکی گەورەی حزبی لێکەوتبۆوە و بەوەش نەتوانرا خوێندنەوەیەکی واقعیانە بۆ ئەم قۆناغە بکرێ و ئەنجامەکەی بەو جۆرە نەبوو کە ھەموان چاوەڕێی بووین .

342/