٤ ئاب ٢٠٢١ - ١٣:٣٥
خەتیب زادە: قەومانی ڕووداوی ئاسایشتی بۆ کەشتی و پاپۆڕەکان لە کەنداوی فارس و دەریای عوممان گومانلێکراوە

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی چوارشەممە ھەواڵە بڵاوکراوەکان سەبارەت بە قەومانی ڕووداوگەلی ئاسایشتیی یەک لە دوای یەک بۆ کەشتییەکان لە ناوچەی کەنداوی فارس و دەریای عوممانی بە تەواوی بە جێگای گومان زانی و لە بارەی ھەرچەشنە چەواشەکارییەکی درۆینە بۆ ئامانجی دوژمنانەی سیاسی وشداریی دا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھاوکات جەختی لەوەش کردەوە کە بە گوێرەی سیاسەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەمەڕ چەسپاندن و پاراستنی سەقام و ئاسایشت لە ناوچەی کەنداوی فارس و دەریای عوممان، وتیشی: ھێزی دەریایی ئێران وێڕای ڕاگەیاندنی یارمەتی دان و فریاکەوتنی ئەو کەشتییانەی بە ناوچەکەدا تێ دەپەڕن، ھەرکە پێویست بکات دەشتوانن خزمەتگوزاریی دەریایی پێشکەش بکەن.

«خەتیب زادە» ھەروەھا وتیشی: ئەگەر بێتوو ھەرجۆرە گرفتێک لە سیستێمی کەشتییەکان بەدی بێت، کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادەی یارمەتی دان و تاوتوێ کردنی گرفتەکەیە لە نزیکەوە.

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران  لە کۆتایی دا ئامادەیی ئێرانی بۆ ھاریکاری و ھاوکاری لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە لەم بوارەدا ڕاگەیاند.

جێگای ئاماژەیە چەند کاژێرێک لەمەوبەر ھێندێک لە سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان باسی قەومانی کارەسات بۆ چەند کەشتی و پاپێڕێکیان کرد لە گوێئاوەکانی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان.

342/