به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «کوێستان موحەممەد» وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتیی ھەرێمی کوردستان وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم ھەواڵە وتیشی: شاندێکی باڵا بە سەرۆکایەتیی «نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەردانی ئێران دەکات و لە ئاھەنگی سوێند خواردنی سەرۆک کۆماری تازەی ئێران بەشدار دەبێت.
وتیشی: جیا لە من «کوێستان موحەممەد» ، »حەمەی حەمە سەعید» وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و «سەفین دزەیی» سەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی لە لایەن لایەنە سیاسییە ھاوپەیمانەکانی نێو کابینەی ھەرێمی کوردستانیش لەنێو ئەو شاندەدا دەبن کە بەشداری ئاھەنگی سوێند خواردنەکەی سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی ئێران دەکات.
شایانی باسە ئاھەنگی سوێندخواردنی ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراهیم ڕەییسی» ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی گەلاوێژ کاتژمێر ١٧ بە بەشداریی بەرپرسانی بیانی و ناوخۆیی بەڕێوەدەچێت.
342/