به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە پێی بڕیاری دادەڤانیی دادئەستێنی «ئیزمیر»ی تورکیا بۆ ڕاپێچ کردنی ٢٢٩ کەس لە دەست و پێوەندە دزەکردووەکانی تاقمی «گوێلەن» لەنێو ھێزەچەکدارەکانی تورکیا، ھێزەکانی ئاسایشت لە ھێرشێکی ھاوکات دا لە ٤٧ پارێزگا ١٤٣ کەسیان گرت و لە ئێستادا ئۆپراسیۆنەکە بۆ گرتنی تۆمەتبارانی دیکەی دۆسیەکە ھەروا بەردەوامە.
وەک باسی دەکرێت، ٥٧ تۆمەتباری ئەم دۆسیەیە کەسانی چالاک و ئەوانی دیکە وەدەرنراوانی ھێزە چەکدارەکان بوونە.
کەڵک وەرگرتن لە تەلەفۆنی ھەمووانی و بەرنامەی وتووێژی نھێنیی ناسراو بە «بایلۆک» و ھاودەستی بۆ بووژاندنەوەی ھەمدیسانی پێکھاتەکەی «فەتۆ» لە نێو ھێزە چەکداراەکانی تورکیا لەو تۆمەتانەن کە لە دۆسیەی گیراوندا تۆمار کراوە.
342/