به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «سەعید حەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ڕاگەیاندنی سەرەخۆشیی دەوڵەت و نەتەوەی ئێران لە دەوڵەت و جەماوەری عێراق بە تایبەت بنەماڵەی قوربانییەکان، بۆ قوربانییەکانی ئەم کارەساتە دڵتەزێنە داوای ڕەحمەت و لێخۆشبوونی ئیلاھی و بریندارانیش ئاواتی تەندروستی و چاک بوونەوەی خواست.
«خەتیب زادە» ئامادە بوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەخشینی ھەرچەشنە یارمەتییەکی دەرمانی و پزیشکیشی لەم بوارەدا ڕاگەیاند.
جێگای سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە ئاگرکەوتنەوە لە بەشی کەرەنتین کردنی نەخۆشە کۆرۆناییەکان لە نەخۆشخانەی «ئیمام حسەین(ع)»ی شاری ناسریەی پارێزگای «زیقاڕ»ی عێراق مردنی زیاتر لە ٦٠ کەسی لێ کەوتەوە.
342/