به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ماڵپەری هەواڵدەریی سی ئێن ئێن ، سەرکەوتنی ئیبراهیم ڕەییسی لە سەرووی هەواڵەکانی خۆی داناوە و نووسیویەتی: ژماردنی سەرەتایی دەنگەکان باسی سەرکەوتنی ناوبراو لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری دەکەن.
ڕۆژنامەی فاینەنشیاڵ تایمزیش هەواڵی سەرکەوتنی ئیبراهیم رەییسی وەکوو یەکەمین هەواڵ داناوە و نووسیویە: ئەو توانیویە بەو شێوەی کە ویستوویەتی دەنگی زۆربەی خەڵکی ئێران وەربگرێت.
هەواڵدەریی فەڕانسەش گوتی : ئەو کەسانەی دەنگیان بە ڕەییسی داوە دەڵێن هۆکاری هەڵبژاردنی ناوبراو ئەوەیە بەڵێنی داوە لە گەڵ گەندەڵی ڕووبەڕوو بێتەوە و یارمەتی هەژاران بدات.
بەشی ئیسپانیایی هەواڵدەریی ئاناتۆلی نووسیویە: ئیبراهیم رەییسی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری 1400، بەڵێنی بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ گەندەڵی و چارەسەر کردنی کێشە ئابوورییەکانی داوە.
کەناڵی هەواڵدەریی فرانس 24 باسی سەرکەوتنی ئیبراهیم رەییسی لە سەرووی هەواڵەکانی خۆی داناوە و نووسیویە: ئیبراهیم رەییسی سەرکەوتووی هەڵبژاردنەکانی ئێرانە.
رۆژنامەی فەڕانسی لۆفیگارۆ نووسیویەتی: بنکەی هەڵبژاردنەکانی ئێران ڕایگەیاند ئیبراهیم رەییسی بە وەرگرتنی 62لەسەدی دەنگەکان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران سەرکەوت.
رادیۆ فەڕانسەش ئاماژەی بۆ ئەم سەرکەوتنە کردووە و دەڵێ: ڕکابەرەکانی ئەو و تەنانەت حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران پێش ڕاگەیاندنی فەرمی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، پیرۆزباییان لە رەییسی کرد.
ژمارەیەکیتر لە میدیا فەڕانسییەکان لەوانە لۆمۆند، فرانس ئینفۆ تیڤی، گۆڤاری فەڕانسی لزاکۆ، ڕۆژنامەی لیبێراسیۆن و ... هەواڵی سەرکەوتنی ئیبراهیم رەییسی لە هەڵبژاردنەکانیان بڵاو کردەوە.
ماڵپەڕی بی بی سی ئینگلیزیش نووسی: ئیبراهیم ڕەییسی سێ ڕکابەری خۆی شکست دا و وەک سەرۆک کۆماری نوێی ئێران هەڵبژێردرا.
342/