١٣ حوزەیران ٢٠٢١ - ١٤:٢٨
ڤاکسینی ئێرانی کۆرۆنا لە دواهەمین قۆناغەکانی بەرهەم هێنان دایە

سەرۆکی ڕێکخراوەی خۆراک و دەرمان وتی: لە هاوینی ئەمساڵ زیاتر لە 10 ملیۆن ژەم ڤاکسینی کۆرۆنا بەرهەم دێنین و تا پاییز 70 لەسەدی جەماوەری ئێران ڤاکسینیان بۆ دەکوترێ.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ محەمەدرەزا شانەساز لەم بارەوە وتی: لە مانگی جۆزەرداندا کوتانی ڤاکسین بە ڤاکسینی ئێرانی دەست پێ دەکەین و بە هاتنی ڤاکسینی ئێرانی زۆرێک لە نیگەرانییەکان چارەسەر دەبێت.

ئەو وتیشی: کەمترین ڕادەی بەرهەم هێنان لە ساڵدا 197 ژەم دەبێت. ئێمە هاوین زیاتر لە 10 ملیۆن ژەم ڤاکسین بەرهەم دێنین و لە مانگی ڕەزبەرەوە بەرهەم هێنانمان دەگاتە 10 ملیۆن ژەم لە مانگدا.

ناوبراو ڕایگەیاند: گەر بەم شێوە ڤاکسین بەرهەم بێنین، تاکوو پاییز 70 لەسەدی جەماوەری ئێران ڤاکسینیان بۆ دەکوترێ.

ئەو وتیشی: بەرهەم هێنانی دوو ڤاکسینی ئێرانی گەیشتۆتە قۆناغی کۆتایی بەڵام پێویستی بە پەسند کردنی کۆمیسیۆنی شارەزایان هەیە. ئێمە کاری خۆمان بەڕێوە دەبەین چونکوو لە بەرانبەر خەڵکدا ئەرکمان هەیە و دەبێ جێبەجێ بکەین.

هەروەها وێڕای ئاماژە بەەوەی کە کەمترین ڕێژەی بەرهەم هێنانی ڤاکسین 10 ملیۆن ژەم دەبێت، وتیشی: ئێمە مادەی سەرەکی بەرهەم هێنانی 30 ملیۆن ژەم ڤاکسینمان لە وڵاتدا هەیە و هیوادارین لەم ماوەیەدا بتوانین ڤاکسین بۆ خوێندکاران و لیژنەی زانستی زانکۆکان بکوتین.

342/