١٣ حوزەیران ٢٠٢١ - ١٤:٢٦
8195 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 187 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 8195 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 187 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 82 هەزار و 98 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا سێ ملیۆن و 28 هەزار و 667 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا دوو ملیۆن و 652 هەزار و 792 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

342/