١٢ حوزەیران ٢٠٢١ - ١١:٠٢
باڵوێزی فەلەستین لە عێراق: «شمشێری قودس» ھاوکێشەکانی ناوچەکەی تێک دا

باڵوێزی فەلەستین لە عێراق وێڕدای ستایش کردنی ھەڵوێستەکانی داکۆکیکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پێی داگرت: قەیرانی ڕژێمی زایونی دوای پێکدادانی «شمشێری قودس» زیاتر لە ھەر کاتێکی دیکە پەرەی سەندووە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ  «ئەحمەد عەقەل»  باڵوێزی فەلەستین لە عێراق ڕەھەندەکانی پێکدادانی «شمشێری قودس» لەگەڵ ڕژێمی زایونیی لێک دایەوە جەختی لەوە کردەوە کە ئەم پێکدادانە شوێنھاتی زۆری بەدواوە بووە.

ناوبراو وتیشی: قەیرانی ڕژێمی زایونی دوای ئەم پێکدادانە زیاتر لە ھەر کاتێکی دیکە لە ئاستی سیاسی، ئاسایشتی، ئابووری و کۆمەڵایەتی پەرەی سەندووە.

«ئەحمەد عەقەل» پێشی داگرت: «شمشێری قودس» بووە ھۆی یەکسانی و ھاوتەریییی ھەڵوێستی تاقمە فەلەستینییەکان و ھاوپشتیی کۆمەڵگای ئەم وڵاتە بۆ بەرنگار بوونەوەی ڕژێمی زایونی.

ئەم ڕیپلۆماتەی فەلەستین ھەروەھا لە ھەڵوێستی سیاسی، دیپلۆماسی، جەماوەری و میدیایی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕێزی گرت و پێی داگرت کە ئەم جۆرە ھەوڵوێستانە جێگای ستایشن.

342/