به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ ڕۆژی چوارشەممە «مه‌سروور بارزانی» سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە یاوەریی شاندێکی حکومەتی و بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە «برۆکسێڵ»ی پێتەختی وڵاتی بەلژیک و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆ بووەوە.
«مەسرور بارزانی» لەسەردانەکەی بۆ بەلژیک بەگەڵ«ئه‌لیکسانده‌ر دیکرو» سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌لژیک کۆبووه‌وه‌و لە بارەی پەرەپێدانی پێوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەلژیک، ڕەوشتی عێراق بە گشتی و بەردەوام بوونی هاوکاری و هەماهەنگیی هێزەکانی هاوپەیمانان لەگەڵ پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بیروڕای لەگەڵدا گۆڕییەوە.
ھەر لە دیدار‌و کۆبوونەوەکەدا سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌لژیکیش، ستایشی هه‌رێمی کوردستانی کرد و به هه‌رێمێکی زیندوو و کاریگه‌ر ناوی برد و ئاماده‌یی وڵاته‌که‌شی بۆ پشتگیریکردنی هه‌رێمی کوردستان ده‌ربڕی و ڕاشیگەیاند: ده‌توانین له بواری کشتوکاڵ دا هاوکاریی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ین.
سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌لژیک ئاماژه‌ی به گرنگیی چاره‌سه‌رکردنی کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی نێوان حکوومه‌تی هه‌رێم و حکوومه‌تی فیدراڵیی عێراقیش کرد و ڕایگه‌یاند: له‌مباره‌یه‌وه له گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی حکوومه‌تی فیدراڵیی عێراق له پێوه‌ندیدان .
له ته‌وه‌رێکی تری کۆبوونه‌وه‌که‌دا، هه‌نگاوه‌کانی خۆپارێزی له کۆرۆنا و هه‌ڵمه‌تی کوتان به ڤاکسینی کۆرۆنا تاوتوێ کرا و ئاماژه به گرنگیی دابینکرانی ڤاکسین و پێکوتە بۆ دانیشتووانی هه‌رێمی کوردستان و په‌نابه‌ر و ئاواره‌کانی نیشته‌جێی هه‌رێم کرا.
342/