به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لەم کۆنفرانسە نێونەتەوەییەدا، بیرمەندان و کەسایەتییە ھەڵکەوتە ھزریەکان لە ھزرگە نێوخۆیی و نێونەتەوەییەکانەوە سەبارەت بە ئیمام خومەینی(رە) و گۆڕانکاریەکانی جیھانی ھاوچەرخ و ھەروەھا دەرفەت و گرفتەکانی بەردەم جیھانی ئیسلام وتار پێشکەش دەکەن.
بەرپا کرانی ئەم کۆنفرانسە بە تێبینیی گۆڕانکارییە ناوچەییەکان لەژێر کاریگەریی ڕێنماییە مێژووییەکانی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) لە بارەی جیھانی ئیسلام و کێشەی فەلەستینەوە بەڕێوە دەچێت.
ھەینیی چواردەی جۆزەردانی ١٤٠٠ی کۆچیی ھەتاوی ڕێککەوت لەگەڵ چوارەمی ژوئەن سی و دووھەمین ساڵگەڕی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانە.
342/