٢ حوزەیران ٢٠٢١ - ١٤:٢٥
بەڕێوە چوونی کۆبونەوەی هاوبەشی نێوان دیوانی چاودێریی دارایی فیدڕاڵی و هەرێمی کوردستان

وتەبێژی جێگری سەرۆکی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە کۆبونەوەیەکی هاوبەش لەنێوان هەردو دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵیی و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچو کە تیایدا میکانیزمی هاوبەش بۆ وردبینیکردن لەداهات و خەرجیەکان دیاریکرا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ  بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە خەندانەوە،سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆکی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەچوارچێوەى دیدار و کۆبونەوەکانی شاندی باڵاى حکومەتی هەرێمی کوردستان بە‌ سە‌رۆکایە‌تیی «قوباد تاڵە‌بانی» جێگری سە‌رۆکی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران لە‌ بەغدا، ڕۆژی سێشەممە کۆبونەوەیەکی هاوبەش لەنێوان هەردو دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵیی و هەرێمی کوردستان بەرێوەچوو.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، لەو کۆبونەوەیەدا رێوشوێن و میکانیزمی ڕێکخستنی هاوبەش بەمەبەستی هەماهەنگیی نێوان هەردو دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵیی و هەرێم فەرمی واژۆکرا.

وتەبێژی جێگری سەرۆک وەزیران باسی لەوەشکرد، ھە‌ر لە‌ ‌کۆبوونە‌وە‌کە‌دا ھە‌ردولا جە‌ختیان کردە‌وە‌ کە‌ پێکە‌وە‌ کار دە‌کە‌ن و ئامادە‌کاریی تە‌واویان کردووە‌ بۆ ئە‌وە‌ی راپۆرتێک ئاراستەى وەزارەتى دارایی فیدڕاڵ و هەرێمی کوردستان بکرێت، بەمەبەستی ئاسانکاری جێبەجێکردنی یاساى بودجەى ساڵى ٢٠٢١ى عێراق لە پێناوی خەرجکردنی ماف وشایستە داراییەکانی هەرێم.

بە قسەی ناوبراو، شاندی هەرێمی کوردستان لەسەر راسپاردەى قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی شاندی دانوستانکار، ئامادەیی خۆی نیشانداوە کەهەمو ئاسانکاریی و ئامادەکارییەک بکات بۆ ئەوەى چاودێرى دارایی فیدڕاڵ بەهەماهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێم ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن لەچوارچێوەی ئەومیکانیزمەی لەسەری ڕێکەوتون و ئەولەویەتیش بدەن بە جێبەجێکردنی ئەو ئەرکانەی یاسای بودجەی عێراق پێی سپاردون لە چوارچێوەی ماددەی ١١ی یاساکە کە تایبەتە بە هەرێمی کوردستان.

342/