به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق لە دیدار لەگەڵ باڵوێرانی بیانی ڕایگەیاند: گرفتگەلێکی وەک خەباتی دژی تیرۆریزم و توندئاژۆیی، قەیرانەکانی تەندروستی، گۆڕانی کەش و ھەواو پاراستنی ژینگە لەو گرفتە ھاوبەشانەن کە دەبێ بە ھاواھەنگی و ھاریکاریی ھاوبەش چارەسەر بکرێن.
سەرۆک کۆماری عێراق بە دەربڕینی ئەمەی کە، بەغدا لە ڕێگای ھیزمەند کردنی ھەلی سەرمایەنانەوە لە بواری جۆربەجۆرو گۆڕینەوەی ئەزمونی ڕۆشنبیری و زانستی بە دوی بنیات نانەوەو بووژاندنەوەی وڵاتەوەیە، وتیشی: عێراق لە ڕێگای دامەزراندنی پەیوەندیی ھاوسەنگ یارمەتیی کەم کردنەوەی ئاڵۆزییە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان و ھاواھەنگی بۆ بەرنگار بوونەوەی گرفتی تیرۆریزم و گۆڕانی کەش و ھەوا دەدات.
«بەرھەم ساڵح» لە میانەی دیدارەکەدا، نامەی مانەوەی «عەلی ڕەزا گۆنای» باڵوێزی تورکیا،«جنیرسو کالونک» باڵوێزی فیلیپین،«ئالبرۆس کۆنتراچۆف» باڵوێزی ڕووسیا، «لیبان شێخ مەحمود» باڵوێزی سومالی، «بەھرام جان ئەعلایۆف» باڵوێزی ئوزبەکستان و «حەسەن تاجو لیجاس» باڵوێزی ئەسۆپیا لە بەغدای وەرگرت.
342/