به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «عەبباس زەیدی» لە فەرماندەرانی حەشدی شەعبی ڕاشیگەیاند: لەو گەڵاڵانەی ئەمریکا گەڕاندنەوەی تیرۆریستانی ئوردوگای «ھۆل» لە سووریاوە بۆ عێراقە.
وتیشی: ئەمریکییەکان لە ڕووی گواستەەوەی تیرۆریستانی تەکفیریی «ھۆل» بۆ عێراق ھەوڵ بۆ تێکدانی ئاسایشتی ئەم وڵاتە دەدەن.
پەرلەمانی عێراق ڕۆژی پێنجەمی ژانویە پرۆژەیاسای خۆی لە بارەی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لەم وڵاتە تێپەڕاند. کەچی دەوڵەتی عێراق ھەتا ئەم کاتە پرۆژە یاساکەی بەبڕشتانە پێ و شوێن نەگرتووەو «ھادی عامری» سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتحی عێراقیش بەرلەمە وتبووی کە ئێمە لە ھیچ ھەل و مەرجێکدا داگیرکاری لە خاکی خۆماندا قەبووڵ ناکەین. ئێمە نامانەوێ ھیچ جۆرە پەیوەندییەکی سەربازیمان لەگەڵ ئەمریکادا ھەبێت و دیارە ئەم ھەڵوێستەش گۆڕانی بۆ نییە.
علمری جەختی لەوە کردووەتەوە کە، ئەگەر بێتو لەشکریانی ئەمریکی بە شێوەی ئاشتیانە لە خاکی عێراق نەکشێنەوە، ئێمە بە بەرخۆدانی خۆمان ناچاریان دەکەین حاکی عێراق بەجێ بھێڵن.
342/