٢٩ ئایار ٢٠٢١ - ١٥:٠٠
هێرشی توند بۆ خاکی سەعوودی بەڕێوەیە

سەرۆکی کۆمیتەی باڵای شۆڕشی یەمەن داکۆکی کرد: گەر عەرەبستان هێرشەکانی بۆ یەمەن ڕانەگرێت، هێرشی توندتر لە لایەن یەمەنییەکانەوە بۆ خاکی ئەم وڵاتە بيڕێوەیە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە گوێرەی ئەلمەسیرە، محەمەد عەلی حووسی سەرۆکی کۆمیتەی باڵای شۆڕشی یەمەن وتی: گەر عەرەبستان هێرشەکانی بۆ یەمەن ڕانەگرێت، هێرشی توندتر لە لایەن یەمەنییەکانەوە بۆ خاکی ئەم وڵاتە بەڕێوەیە.

ئەو لەم بارەوە وتی: بێگومان گەر دەستدرێژییە سەبازییەکان دژی یەمەن درێژەی ببێت، ئەرتەش و هێزە خەڵکییەکان، وڵامی توندتر لە پێشوو بە داگیرکەران ئەدەنەوە.

حووسی وتی: گەر ئەوەی کە ڕێبەرەکەی ئێمە عەبدولمالیک حووسی وتی، روو بدات، دەبینن عەرەبستان بە هۆی دریژەدان بە شەڕی یەمەن، لە باری ئابوورییەوە تووشی شکست دەبێت. ئەمریکییەکان لە تاوانی سەعوودییەکان دژی خەڵکی یەمەندا بەشدارن.

ئەم بەرپرسە یەمەنییە وتیشی: ئاشتی بە واتای کۆتایی شەڕ نییە، گەر شەڕی یەمەن ڕانەگیرێت، باس کردن لە ئاشتی بێ واتایە. بۆیە بۆ دابین کردنی ئاشتی دەبێ دەستدرێژی بۆ سەر یەمەن و گەمارۆکان رابگیردرێت.

342/