به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ پاش هێرشەکە، دەنگی ئاگادارکردنەوە بیستراوە و بنکەکە بەتەواوی داخراوە، دواتریش فڕۆکەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە چڕی لە ئاسمانی ناوچەکە و نزیک بنکە سەربازییەکە بینراون.
هێرشەکە چەند کاتژمێرێک دوای ڕاگەیاندنی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە ڕادەستکردنی کەلوپەلی سەربازیی بنکەکە بە هێزە عێراقییەکان ئەنجامدراوە، کە نرخەکەی بە نزیکەی 1.8 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت.
بنکەی عەین ئەسەد، کە هێزەکانی ئەمریکا و عێراقی تێدایە، لە کاتێکی پێشتری هەفتەی ڕابردوو ڕوبەڕووی هێرشێکی موشەکی بووەوە، بێ ئەوەی هیچ زیانێکی لێبکەوێتەوە.
کاروان و بنکە سەربازیەکانی ئەمریکا لە عێراق لە چەند مانگی رابردوودا بە جاران کەوتوونەبەر پەلامار .
342/