به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ کەناڵی ئەلمەیادینی لوبنان شەوی رابردوو باسی روودانی ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەی حەیفای کرد .
لە هەمان کاتدا، میدیاکانی ئیسرائیلیش ڕاپۆرتیان دا کە ئاگرێکی بەربڵاو لە کارگەی BZN لە بەندەری حەیفا ڕوویداوە و دواتر کۆنترۆڵ کراوە.
بە پێی راگەیاندنی وەزارەتی پاراستنی ژینگەی ئیسرائیل ئەو ئاگرکەوتنەوە شەوی هەینی بەهۆی خەسار لە یەکێک لە بۆرییەکان ڕووی داوە.
دەووترێ کارگەی ئامونیاکی حەیفاش پەلامارێکی هاوشێوەی کراوەسەر .
ئەو تەقینەوە لە حاڵێکدا روو دەدات کە لە هەفتەکانی ڕابردووش دا چەندین تەقینەوە لە نزیک بنکەی ئەتومیی دیمۆنا و تومەر ڕوویدابوو.
342/