به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ھەسەدە لەڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، لە کاتژمێر ٧:٠٠ی ئێوارەی ھەینی ئاگربەستەکە لە قامیشلۆ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و تا کاتژمێر ١:٠٠ی سەرلەبەیانی شەممە ٢٤ی مانگ بەردەوام دەبێت.
وتیشی" ئاگربهستهکه لەلایەن هێزەکانی ڕوسیا و ئامادهبونی سهرکردهکانی ئاسایشی ناوخۆ و سهرکردهی چەکدارانی (بەرگری نیشتمانی سوری) سەربە حکومەتی سوریا ئهنجامدراوه".
شەوی ٢٠ی ئەم مانگە هێزەکانی بەرگری نیشتمانی سەر بە حکومەتی سوریا هێڕشیان کردە سەر بنکەیەکی ئاسایش لە فولکەی وەحدە لە قامشلۆ و لە ئەنجامدا ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایش و منداڵێک کوژراوە، هاوکات منداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵیش بەسەختی بریندار کرا.
ههردوێنێش حایس جریانە، سەرۆک ھۆزی بەنی سەعب-یش کە گەورەترین ھۆزی عەرەبە لەناوچەکە لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە کوژرا.
342/