به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕۆژی سێ شەممە بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە وتووێژی «پیتێر ھۆڵتکویست» وەزیری بەرەڤانیی سویید لەگەڵ سەرکردایەتیی ھێزەکانی سووریای دیموکرات«ھەسەدە»، باڵوێزی سویید لە ئانکارای بانگ کرد.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وێڕای بانگ کردنی «ستیفان ھرێسترۆم» بە توندی دیداری کۆمەڵێک لە وەزیرانی سویید لەگەڵ سەرکردە کوردەکانی سووریا ئیدانە کرد.
وەزیری بەرەڤانیی سویید لە کۆبوونەوەیەکی ڤیدیۆیی دا لەگەڵ مەزڵوم کۆبانی سەرکردەی ھێزەکانی سووریای دیموکرات بۆ داکۆکی لەو گروپە ئامادە بوونی وڵاتەکەی ڕاگەیاند.
342/