٣١ ئازار ٢٠٢١ - ٠٧:٢٨
بازرگانیی ٧٣ ملیارد دۆلاریی ئێران لە دژوارترین ھەل و مەرج دا

وەزیری پیشەسازی و کانزاو بازرگانیی ئێران وتی: لە ساڵی ڕابردوودا ١٤٦ ملوێن تەن کەل و پەل ھاوردەی وڵات و یان ڕەوانەی دەرەوە کراوەو ئەمەش بایی ٧٣ ملیارد دۆلار بووە لە ساڵێکدا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «عەلیڕەزا ڕەزم حسەینی» لە کۆبوونەوەی بنکەی ڕێک کردنی بازاڕ کە بە ئامادە بوونی سەرۆک کۆمارو کۆڕی دەوڵەت بەڕێوە چوو، وێڕای ئاماژە کردن بەم بابەتە ڕاشیگەیاند: لەم ڕادەیە ١١٢ ملوێن تەن کەل و پەلمان ھەناردە کردووە کە ھەناردەکەش دەستبەجێ بووەتە دراڤی دەرەکی و ڕادەستی بانکی ناوەندی کراوەو ئەم ڕادەیەی ھەناردەکردن و ھێنانی دراڤی دەرەکی لەو شانازییانەی دەوڵەت دێتە ئەژمار.

ناوبراو وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ٣٤ ملوێن تەن ھاوردەی کەل و پەلیشمان ھەبووە، وتیشی: ئەم ئاستەی بازرگانیی کاڵاو شمەک بە شێوەی ھەناردەو ھاوردە لە ھەل و مەرجێکدا مسۆگەر کراوە کە لەژێر توندترین تەوژمی بایکۆتی ملھوڕانەو ھەروەھا تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنادا بووین.

342/