به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «وانگ یی» وەزیری دەرەوەی چین ڕۆژی پێنج شەممە لە میانەی گەشت کردنی بۆ ناوچەکە سەردانی تورکیای کردو لەگەڵ «مەولوود چاووش ئوغلو» وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە دیدارو سەبارەت بە پرسە گرینگە ناوچەیی و نێونەتەوەیەکان ڕاوێژی کرد.
ھەروەھا دیدارو وتووێژ لە گەڵ «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیاش لەو بەرنامانەی «وانگ یی» وەزیری دەرەوەی چین بووە لە سەردانەکەی بۆ ئەم وڵاتە.
«وانگ یی» وەزیری دەرەوەی چین بڕیارە ئەمڕۆ ھەینی سەردانی تارانی پێتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش بکات و چاوی بە کاربەدەستانی باڵای ئێران بکەوێت.
342/