١٩ ئازار ٢٠٢١ - ١٤:٤٥
ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: ڤایرۆسی چەتوونی «ترامپیسم» تەواو کۆشکی سپیی توش کردووە

ھاریکاری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی، وتی: بەردەوامیی سیاسەتی بایکۆت و دۆستایەتی کردن لە گەڵ تیرۆریزم وادەر دەخات کە ڤایرۆسی چەتوونی «ترامپیسم» تەواو کۆشکی سپیی توش کردووە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» ھاریکاری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران  بۆ کاروباری نێونەتەوەیی ڕۆژی ھەینی لە توییتێکدا نووسی: بەردەوامیی سیاسەتی بایکۆت و دۆستایەتی کردن لە گەڵ تیرۆریزم و سوکایەتی کردنی «بایدێن» بە سەرۆک کۆماری ڕووسیا  وادەر دەخات کە ڤایرۆسی چەتوونی «ترامپیسم» تەواو کۆشکی سپیی توش کردووە.

 ھاریکاری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران  بۆ کاروباری نێونەتەوەیی وتیشی: ئەمەش ھەمان ترامپە و ئەو بۆچوونەی «نیکسۆن» سی و حەوتەمین سەرۆک کۆماری ئەمریکامان وەبیر دێنێتەوە کە کاتی خۆی لە بیرەوەرییەکانی دا نووسیویەتی، ئەمڕۆ شارستانیەتی ئەمریکا توشی نەخۆشییەکی  بێ چارەسەری و مەرگھێن ھاتووە.

342/