به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ کاربەدەستێکی فەرمیی وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند: یەکێتیی ئەورووپا لە ڕێگای داکۆکی لە تیرۆریزم بە ھەموو جۆرێکی و ڕاپەڕاندنی تیرۆریزمی ئابووری بووەتە بەرپرسی ڕژانی خوێنی جەماوەری سووریاو خەم و کوێرەکانیان و بەم پێیە ئیدی بۆی نییە خۆی وەک پەرۆشیی گەلی سووریاش پیشان بدات.
ئەم کاربەدەستە سووریە وتیشی: دامەزراوەی یەکێتیی ئەورووپا بەیاننامەیەکی لە بارەی سووریاوە دەرکردووە کە تژی لە بانگەشەو چەواشەکاریی پێچەوانەی ڕاستییەکان ئەوەش وا دەسەلمێنێ کە لە سەر سیاسەتەکانی دوژمنکارانەی دژی سووریا بەردەوامە.
بە قسەی ئەم سەرچاوەیە، یەکێتیی ئەورووپا لە بەزاندنی سنووری سووریا داکۆکی لە تیرۆریزم بە ھەموو جۆرێکی و ڕاپەڕاندنی تیرۆریزمی ئابووری لە ڕێگای ھەنگاوی نایاساییەوە ئەو دامەزراوەیخی کردووە بە بەرپرسی ڕژانی خوێنی جەماوەری سووریاو خەم و کوێرەکانیان و بەم پێیە ئیدی بۆی نییە خۆی وەک پەرۆشیی گەلی سووریاش پیشان بدات و ھەتا کاتێکیش لە سەر ئەم ڕەوتە شکست خواردووەی بەردەوام بێت شیاوی ئەوەنییە بە نیازی گێڕانی ڕۆڵێکی ئەرێنی بێت.
342/