به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «ئیلھان عومەر» لە دانیشتنی لێژنەی کاروباری ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا وتی: لە پرسی بەرجام دا وادیارە ھەردووک لا بە تەمای لایەنی بەرامبەرن ھەتا یەکەم ھەنگاو ھەڵبگرێت و ھەر ئەمەش ڕەوتەکەی توشی چەقبەستوویی کردووە.
«ئیلھان عومەر» ڕوو لە «ئانتۆنی بلینکێن» وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: ئەمە ڕاستییەکە، ئێمە ئەو لایەنە بووین کە سەرەتا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی کشاینەوە، دەسا بۆ نابێ ھەر خۆشمان سەرەتا بگەڕێینەوە بۆی؟
وتیشی: ئەگەر ئێمە نەگەڕێینەوە بۆ ڕێککەوتنەکە، چلۆن دەبێ چاوەڕوانی پابەند بوون لە ئێران بکەین؟ ئایا نابێ گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ بەرجام بەراە گەڕانەوەی ئەوان بێت؟
دەوڵەتی تازەی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی «جۆ بایدێن» ڕایگەیاندووە کە، بە تەمایە بە سەرنجدانی ئەوەی کە کشانەوەی یەک لایەنەی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی بەرجام بووەتە ھۆی تەریک خرانەوەی نێونەتەوەیی ئەمریکا، وڵاتەکەی بگەڕێنێتەوە بۆ ئەم ڕێکەوتنە.
342/