به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی «ئەلمەعلومە»، «موحەممەد شەبەکی» نوێنەری ھاوپەیمانیی «فەتح» لە پەرلەمانی عێراق وتیشی: تورکیا بە نیازی ھێرش کردنەسەر ناوچەی شنگالە، بە تایبەت کە ھێرشە سەربازییەکانی لە ناوچەکانی باکووری عێراق بە بیانووی خەباتی دژی پارتی کرێکارانی کوردستان «پەکەکە» سەرکەوتوو بووە.
شەبەکی وتیشی: دەوڵەتی عێرڕاق لە ئاستی نێوخۆیی دا دەبێ تەگبیری ئاسایشتیی پێویست بۆ پاراستنی شنگال بکات و ھێزەکانی بۆ دابین کردنی ئاسایشتی ئەم ناوچەیە لە بەرامبەر ھەر جم و جوڵێکی تورکیا جێگیر بکات و لە ئاستی نێونەتەوەییش دا دەبێ تورکیا ئیدانە بکات و ئەرکمەندی کات بە خۆبواردنی تورکیا لە دەستوەردان و پێشێلکردنی سەروەریی عێراق.
تورکیا ھەتا ئێستا گەلێک جار بە بیانووی سەرکوت کردنی چەکدارانی «پەکەکە» کە تورکیا بە تیرۆریستیان دەزانێ، ناوچەگەلێکی باکووری عێراقی داوەتە بەر ھێرش و پەلامار.
342/