به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە 3684 (سێ هەزار و شەشسەدو هەشتاو چوار) پشکنینی نوێی کۆرۆنا کراون، 60 توشبوی نوێی تۆمارکراون، کە 42 لە هەولێر، 4 لە سلێمانی، 11 لە دهۆک، 3 لە گەرمیان بوون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، 107 توشبو چاکبوونەتەوە و ڤایرۆسەکەیان پەڕاندوە، کە 62 لە هەولێر، 6 لە سلێمانی، 28 لە دهۆک و 11 لە گەرمیان بون، چوار توشبووش گیانیان لەدەستداوە، کە 2 توشبوو لە هەولێر و دوو توشبووش لە دهۆک بوون.
342/