٣ ئازار ٢٠٢١ - ٠٥:٠٢
دانووستانی دوو لایەنەمان لە گەڵ ئەمریکا نابێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەمان وتی: ئێمە هیچ دانووستانیکی دوو لایەنەمان لە گەڵ ئەمریکا نابێت و تا کاتێ ئەوان ڕێگای هەڵەی خۆیان نەگۆڕن، گۆڕانێک لە سیاسەتی ئێراندا ڕوو نادات.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەعید خەتیب زادە بە ئاماژە بەوەی کە هیچ گۆڕانێک لە سیاسەتی دژە ئێرانی لە لایەن ئەمریکاوە ڕووی نەداوە، وتی: ئەمریکا گەڕانەوەی خۆی بۆ بەرجام ڕانەگەیاندووە و ئەورووپییەکانیش درێژە بە پێشیل کردنی بەڵینەکانیان ئەدەن.

ئەو وتیشی: دەوڵەتی نوێی ئەمریکا بەداخەوە بەدوای ئەوەیە ئەو ڕیگایەی کە ترامپ لە ماوەی 4 ساڵدا نەیتوانی بە ئاکامی بگەینێت، بە شیوەی فرەلایەنەی نەرێنی بیپێوێ.

خەتیب زادە وتیشی: ئێمە وڵامی هەموو کارێک ئەدەینەوە. گەر ئاکارێکی جیاواز لە لایەنەکانیتر بینین، وڵامی ئێمەش بەو شێوە دەبێت. لایەنی ئەورووپی دەبێ بزانێت ڕێگای هاوکاری باشتر لە هەموو ڕێگاکانە و زمانی هەڕەشە و تۆمەت لە بەرانبەر ئێران کاریگەری نابێت.

ناوبراو باسی پەسند کردنی بڕیارنامەی ئەنجومەنی حاکمان دژی ئێرانی کرد و ڕایگەیاند: ئەوەی کە ئەمریکا لە ڕێگایەکی هەڵە دایە بۆ هەمووان روونە. دەوڵەتی بایدن سەبارەت بە بەڕێوە بردنی بڕیارەکان سەرەتایەکی خراپی بوو.

ئەو باسی هاوکاری ئێران و ئاژانسی کرد و وتی: هەموو لایەنەکان دەبێ ڕێز لە مەبەستی باشی ئێران بۆ ڕێککەوتن لە گەڵ ئاژانس بگرن و ئەوەش وەکوو دەروەچێک بۆ گەڕانەوە و بەڕێوە بردنی بەڵێنەکانیان لەبەرچاو بگرن.

 وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە سەفەری فواد حسێن بۆ تارانیش وتی: گۆڕانەکانی عێراق و ئاسایشی ناوچە و دەورووبەری ئێمە و هەروەها دۆسیەی شەهید بوونی سەردار سولەیمانی لە بابەتەکانی بەرباس لە وتووێژ لە گەڵ فواد حسێن بووە.