به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «ئانتۆنی بلینکێن» وەزیری دەرەوەی ئەمریکا شەوی شەممە ڕایگەیاند: بڕیاری دەوڵەتی «جۆبایدێن» سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە بۆ ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی دەوڵەتی پێشووی ئەمریکا بۆ دانانی ناوی ئەنساروڵڵای یەمەن لە نێو پێڕستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان لە ڕۆژی سێ شەممەوە جێبەجێ دەکرێت.
«بلینکێن» جارێکی تر بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەم ھەنگاوەی ئەمریکا لە ئاراستەی یارمەتی دانی مرۆڤیانەی یەمەنە.
دەوڵەتی پێشووی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی «دۆناڵد ترەمپ» لە دوایین ڕۆژانی دەستەڵاتی لە ئاراستەی خواستی ئیمارات و عەرەبستان، ھەردووک وڵاتە دەست درێژکارەکەی سەر یەمەن، ناوی کۆمەڵێک لە ڕابەرانی ئەنساروڵای خستە پێڕستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە.
342/