به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیلوانی وتی: بنەماڵە ناوبراوەکان، ماڵ ومەزراکانی خۆیانیان بە جێ هێشتووە وبە بەردەوامبوونی بۆردومان وپەلامارەکانی تورکیا ، شەپولی ئاوارەیی خەڵک لە ناوچەکە بەردەوام دەبێت وئەم مەسەلە کارتێکەری نەرینی دەبێت لە سەر کشتوکال لە دهۆک، چونکە زۆربەی ئاوارەکان، وەرزێرو خاوەنی زەوی و زارن.
سوپای تورکیا، زەنجیرە چیای گارە، لە پارێزگەی دهۆکی بە خەستیی بۆردومان کردووە و وەزاڕەتی بەرگری تورکیا هۆی ئەم کارەی ڕاوەدوونانی هێزەکانی پەکەکە ڕاگەیاندبوو.
342/